لە دەروازەی باشماخ و حاجی ئۆمەران زیاتر لە 117 هەزار زیارەتکار تێپەڕیون

13-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخەوە پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی دەکرێت. سەرۆکی لیژنەی باڵای پێشوازی لە زیارەتکاران رایگەیاند، "لە 30ی تەممووزەوە زیاتر لە 100 هەزار زیارەتکار هاتوون." پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت، "لە دەروازەی باشماخەوە زیاتر لە 17 هەزار زیارەتکار تێپەڕیون."
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵای لە دەروازەی حاجی ئۆمەران پێکهێناوە کە نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆ، ئاوەدانکردنەوە، دارایی و تەندروستیی تێدایە. مەسعود باتێلی، سەرۆکی لیژنەی باڵای پێشوازی لە زیارەتکاران رۆژی چوارشەممە 13ی ئابی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە دوو وێستگەی سەرەکی و دوو وێستگەی لاوەکیدا پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی دەکرێت، گواستنەوە و خزمەتگوزارییان بە هاوئاهەنگیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بێ بەرامبەر پێشکێش دەکرێت."
 
بە گوتەی مەسعود باتێلی، توانای پێشوازیکردنیان لە 300 تاوەکو 500 هەزار زیارەتکار هەیە، بەڵام پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ نزیکەی 130 هەزار زیارەتکار لە دەروازەکەوە هاتووچۆ بکەن. گوتیشی، "ئەمە لە کاتێکدایە کە پار لە چلەی ئیمام حوسێندا، نزیکەی 110 هەزار زیارەتکار هاتن."
 
ئەمە چوارەم ساڵە دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی تەواوی لیژنەکە دەکات. سەرۆکی لیژنەکە دەڵێت، "دەزگای خێرخوازیی بارزانی بارگرانیی حکومەتی زۆر کەم کردووەتەوە؛ هەموو پێداویستییەکانی پشوودان، وەکو خواردن، شەربەت، چا، ئاو، فێنککەرەوە و ئینتەرنێت، بێ بەرامبەر لە وێستگەکان پێشکێشی زیارەتکاران دەکرێت."
 
بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران لە حاجی ئۆمەرانەوە بۆ هەولێر و بە پێچەوانەشەوە، 1500 پاسی بێبەرامبەر دابینکراون، کە تێچووەکەی لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتەوە دابیندەکرێت. مەسعود باتێلی گوتی، "لە دەروازەکەدا خاڵەکانی پشکنینی پاسپۆرت زیادکراون و لە یەک کاتدا پاسپۆرتی 57 زیارەتکار وەردەگیرێت و مۆری هاتنەژوورەوەیان لێدەدرێت."
 
لە 3ی ئابەوە هاتنی زیارەتکاران لە دەروازەی باشماخەوە دەستی پێکردووە.
 
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، "تاوەکو ئێستا 17 هەزار و 231 زیارەتکار لە دەروازەکە تێپەڕیون."
 
چلەی ئیمام حوسێن لای شیعەکان بایەخێکی زۆری هەیە و ئەم ساڵ دەکەوێتە 14ی ئاب. سەرۆکی لیژنەکە گوتی، "پڕۆسەی پێشوازییەکە لە 19ی ئەم مانگەدا کۆتایی دێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".