بافڵ تاڵەبانی لەبارەی سەرکەوتنی هاندەرانی زاخۆ: دەستکەوتێکی گرنگ و مێژووییە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بافڵ تاڵەبانی پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یانەی زاخۆ دەکات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان و دەڵێت، "دەستکەوتێکی گرنگ و مێژووییە.
 
رۆژی سێشەممە یانەی زاخۆ لەلایەن فیفاوە بە باشترین هاندەری ئەم ساڵ دیاریکرا لەسەر ئاستی جیهان.
 
بافڵ تاڵەبانی لەمبارەیەوە گوتی، "لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەرانی جیهان، دەستکەوتێکی گرنگ و مێژووییە".
 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی سەرکەوتنەکەی یانەی زاخۆ دەڵێت، "ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی کۆدەنگی و یەکڕیزیی خەڵکی کوردستان بوو بۆ ئەم یانە ئازیزەمان و دەرخەری ئەوەیە بە یەکگرتوویی و پێکەوەییمان دەتوانین سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنین".
 
 رۆژی 13ـی ئایاری ئەم ساڵ، هاندەرانی یانەی زاخۆ لە یاری یانەکەیان بەرامبەر حدوود، هەزاران بووکەڵەیان فڕێدایە نێو یاریگە و پێش دەستپێکردنی یارییەکە هەڵیانگرتەوە، ئامانجی ئەمە پشتیوانییان بوو لە نەخۆشان.
 
بەهۆی ئەو رەفتارەوە، یانەی زاخۆ بووە یەکێک لە سێ بەربژێرەکانی باشترین هاندەری ساڵ لەسەر ئاستی جیهان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.