رووداو دیجیتاڵ
شارەوانییەکانی هەولێر ناوی 1757 هاونیشتمانی بڵاوکردەوە کە لە سنووری شەمامک زەوییان پێدەدرێت.
رۆژی چوارشەممە، 13-8-2025، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە یەک نووسراو ناوەکانی بڵاوکردوونەوە.
ئەو کەسانەی لە لیستەکەدا ناویان هاتووەتەوە لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە جیاجیاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانبەرن یان خانەنشینبوون.
27ـی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا کە سوودمەند نەبوون.
لە قۆناخی یەکەمی تیروپشک و دابەشکردنی زەویدا، کۆتایی ساڵی رابردوو لە هەولێر پێنج هەزار پارچە زەوی، لە سلێمانی 6 هەزار و 577 زەوی، لە دهۆک هەزار زەوی، لە زاخۆ هەزار و 241 پارچەزەوی و لە گەرمیان دوو هەزار و 474 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکران.
رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەر یان پێشمەرگە و خانەنشینێک تەرخان دەکرێت 200 مەتر دووجا دەبێت و دابەشکردنەکەش بە تیروپشک و بە گوێرەی سیستمی خاڵبەندی دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ