نزیکەی 500 عومرەکاری کورد لە سعودیە گیریان خواردووە

13-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئەوقاف رایگەیاند، بەهۆی چلەی ئیمام حوسێنەوە نزیکەی 500 عومرەکار لە سعودیە گیریان خواردووە. راشیگەیاند، دوای هەوڵێکی زۆر، کێشەکەیان چارەسەر کراوە  ئێستا دەتوانن بە پاس یان ترانزێت بگەڕێنەوە.
رۆژی چوارشەممە، 13ـی ئابی 2025، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ژمارەیەک عومرەکاری کورد کە بڕیار بوو ئەمڕۆ بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام هێڵی ئاسمانیی عێراق بەهۆی پشووی چلەی ئیمام حوسێنەوە گەشتەکانی بۆ سعودیە راگرتووە تاوەکو کاتێکی نادیار، بۆیە لەوێ گیریان خواردووە".
چلەی ئیمام حوسێن لای شیعەکان بایەخێکی زۆری هەیە و ئەم ساڵ دەکەوێتە 14ـی ئاب.
بە گوتەی نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەسەر هێڵ بووە و پەیوەندیی بە کۆمپانیا سەرەکییەکانی سعودیە و دەستەی باڵای حەجی عێراقەوە کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان.
زیاتر لە 10 رۆژە ئەو عومرەکارانە لە سعودیەن. گوتەبێژی ئەوقاف دەڵێت، سێ بژارەیان بۆ گەڕانەوەیان خستووەتەڕوو، "دەتوانن بە پاس بگەڕێنەوە کە نزیکەی 30 کاژێریان پێدەچێت، یاخود لە هۆتێلەکان چاوەڕێ بکەن تاوەکو گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی دەبنەوە کە کاتەکەشی دیار نییە، یان بە ترانزێت لە رێگەی وڵاتێکی دیکەوە بگەڕێنەوە، بەڵام تێچووەکەی لەسەر خۆیان دەبێت".
بەهۆی رێوڕەسمەکانی حەجەوە، گەشتی عومرە لە کۆتاییەکانی مانگی نیسان راگیران، لە 18-07-2025 گەشتی عومرە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سعودیە دەستیپێکردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.