رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، کەسێک لە گەڕەکی پەنجا عەلیی کەرکووک، برازاکەی خۆی بە چەقۆ کوشتووە.
رۆژی چوارشەممە، 13ـی ئابی 2025، عەمید عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی 1975 و دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلییە، بەهۆی کێشەی منداڵانەوە لەگەڵ برازاکەی کە دراوسێی بووە، دەبێتە دەمەقاڵێیان و بە چەقۆ لە سەری دەدات و دەیکوژێت."
رووداوەکە کاژێر 09:15ـی ئەمشەو روویداوە. عەمید عامر شوانی گوتی: "کوژراوەکە لەدایکبووی 1993ـە، لە رێگە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی کراوە."
لە رووداوەکەدا خوشکی بکوژەکەش بریندار بووە. گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت: "تاوانبارەکەش چەقۆی بەر سینگی کەوتووە و بریندارە، بەڵام تەندروستیی جێگیرە."
تۆمەتبارەکە ناوی (س. س.)ـە و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ