گرێبەستەکانی خوێندنی باڵا داوا دەکەن رێگەیان پێبدرێ خوێندنی باڵا بخوێنن

13-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست لە خوێندنی باڵا داوا دەکات، بێ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانیان رێگەی خوێندنی باڵایان پێ بدرێ، بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێ، بەگوێرەی رێنماییەکی حکومەت ناتوانن بخوێنن.
 
محەممەد نەجیب، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "داواکارین رێگەبدرێ ماستەر و دکتۆرا بخوێنین بەبێ ئەوەی گرێبەستەکەمان هەڵبوەشێتەوە".
 
ئەو نوێنەرەی گرێبەستەکانی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەڵێنی پێداون کاربکات بۆ جێبەجێکردنی داواکەیان، بەڵام "تاوەکو ئەمڕۆ جێبەجێ نەکراوە".
 
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەگوێرەی رێنمایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019، گرێبەستەکان مافی ئەوەیان نییە خوێندنی باڵا بخوێنن".
 
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتیشی: "رێنماییەکە تەنیا بۆ گرێبەستەکانی خوێندنی باڵا نییە، بەڵکو بۆ هەموو وەزارەتەکانە و لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرکراوە".
 
د. توانا نەجەف ئاماژەی بەوەشکرد، لە رابردوودا ئەوان داوایەکیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە بۆ رێگەدان بەو کەسانەی گرێبەستیان بۆ کراوە و خوێندکاری خوێندنی باڵان کە خوێندنەکەیان تەواو بکەن؛ گوتیشی: "لەو کاتەدا ژمارەیەک خوێندکار لەوە سوودمەند بوون و خوێندنیان تەواو کرد".
 
مامۆستایانی گرێبەست لە خوێندنی باڵا ژمارەیان نزیکەی چوار هەزار کەسە و لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو لە وانەبێژییەوە کرانە گرێبەست.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەیەکی کارتی زانیاری.

کارتی زانیاریی سلێمانی: دەرهێنانی کارت بەردەوامە و رانەوەستاوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی دەڵێت، هیچ نووسراوێکی فەرمی بۆ راگرتنی کارەکانیان بە ئەوان نەگەیشتووە و دەرهێنانی کارتەکە بەردەوامە.