رووداو دیجیتاڵ
ئیدارەی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەشتی گەرمیان، 10 بیر بۆ ئاژەڵی کێوی لێدەدات بۆ ئەوەی لە تینوێتی رزگاریان بکات.
بێستوون فایەق، راوێژکاری بافڵ تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی گوت، ئەو بیرانە لەسەر ئەرکی ئیدارەی گشتیی یەکێتی لێدراون و ترومپاکانیان (مزەخە) بە پانێڵی وزەی خۆر کار دەکات و خۆکارانە لەکاتی پێویست ئاو هەڵدەداتە نێو ئەو گۆمەی لە بەردەم بیرەکە دروستکراوە.
بێستوون فایەق گوتی، سیستمەکە بەجۆرێک دروستکراوە، نە گۆمەکان وشک دەبن و نە ئاویش بەفیڕۆ دەدرێت، ئامانج تەنیا رزگارکردنی ئاژەڵە کێوییەکانە لەم تینوێتییەی کە بەهۆی وشکەساڵییەوە بەرۆکی گرتوون.
بە گوتەی بێستوون فایەق، بیرەکان لە سنووری قۆرەتوو لێدراون تاوەکو دەگاتە نزیک بەمۆ، هەر شوێنێک وشک بووبێت و ئاژەڵی کێوی (بەتایبەتی ئاسک)ی زۆر بێت، بیر لێدراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ