رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک رایگەیاند، لە گەڕەکی دەروازە دوو کرێکار لەکاتی کارکردن لەسەر ئەسکەلە کەوتوونەتە خوارەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
رۆژی شەممە، 13ـی ئەیلوولی 2025، سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئەزهەر کەرەم حەمیدە و لەدایکبووی ساڵی 1988ـە.
کرێکارەکەی دیکە ناوی ئەیاد یوسفە و لەدایکبووی ساڵی 2005ـە.
رووداوەکە دوای نیوەڕۆ روویداوە. بە گوتەی سامان یابە، ئەو کرێکارەی برینداربووە، ئێستا تەندروستیی جێگیرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ