نەوەی نوێ: لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراقدا بەشدار دەبین

13-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، بڕیاریان داوە لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراقدا بەشداری بکەن.
 
ئەمڕۆ شەممە نەوەی نەوێ بڵاویکردەوە، "بەشداری لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکەین و لەنێو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە کێشە و گرفتەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکەین."
 
نەوەی نوێ لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "سەرجەم مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بانکەکانەوە تەوتین دەکەین، کێشەی دواکەوتنی مووچە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێدەهێنین."
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا نەوەی نوێ کە تاوەکو ئەمڕۆ لە کابینەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداری نەکردووە، ئاماژەی بەوە کردووە، "کارێک دەکەین کە پارتی و یەکێتی نەبنەوە بە نوێنەری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و سەرکێشی بە مووچە و قووت و ژیان و داهاتووی هاووڵاتیانەوە بکەن."
 
راگەیێندراوەکەی نەوەی نوێ لەکاتێکدایە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەکە بە پێنج مانگ بەندکردن سزادراوە.
 
نەوەی نوێ دەڵێ، لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراقدا پێدانی پارەی پێشینەکان لە رێگەی بانکە عێراقییەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێننەوە.
 
بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێ.
 
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، 12-08-2025 کاژێر 10ـی شەو لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی دەستگیرکرا، رۆژی 02ـی ئەم مانگە بە پێنج مانگ بەندکردن سزادرا و ئێستا لە زیندانی چاکسازی سزاکەی بەسەر دەبات.
 
نەوەی نوێ 15 کورسیی لە پەرلەمانی کوردستان و 9 کورسی لە پەرلەمانی عێراق هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.