چەند سەرچاوەیەک: هیچ بڕیارێک بۆ پێدانی کۆد بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە

13-09-2025
ئارێز خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەنگۆی تۆمارکردن یان پێدانی کۆد بە ئوتومبێلە بێ سەرەتاکان بڵاوبووەتەوە، بەڵام چەند سەرچاوەیەک بە رووداویان راگەیاند، راست نییە.
 
سێ لایەنی نێو لیژنەی ئەمنیی سلێمانی کە پۆلیس، ئاسایش و هاتووچۆ لەخۆدەگرێت، قسەیان بۆ رووداو کردووە و دەڵێن، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ تۆمارکردن یان پێدانی کۆد بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نییە.
 
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی ناوخۆی هەریمی کوردستان بە رووداوی گوت، هیچ بریارێکی لەو شێوەیە لە وەزارەتەوە لە ئارادا نییە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر شتێکی وەها هەبێ، نابێت تەنیا بۆ یەک پارێزگا بێ، بەڵکو دەبێت گشتاندن بۆ هەموو پارێزگاکان بکرێت.
 
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گوتی، "تۆمارکردن یان پێدانی کۆد بەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە رێکارێکی یاسایی کارگێڕییە و جۆرێکە لە رێگەپێدانی یاسایی و مامەڵەکانیش دێنە وەزارەت؛ بۆیە شتی لەو جۆرە لە ئارادا نییە کە باس دەکرێت."
 
بەشێکی سەرەکی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ سەرەتان بە "مەلیکە" ناسراون و ساڵانی رابردوو بەبێ پشکنین و بێ گومرگ لە دەروازەکانەوە بە قاچاخ هێندراونەتە هەرێمی کوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتابخانەیەکی چەمچەماڵ لافاو چووەتە ناوی و هەمووی بووەتە قوڕ و لیتە.

تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم لە چەمچەماڵ دوادەخرێن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی قوتابییانی سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو، دوادەخرێن.