رووداو دیجیتاڵ
بە بڕیاری پارێزگاری سنە، ژنێک وەک بەڕێوەبەری ناحیەی نەنووری بانە دەستنیشان کرا.
پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگاری سنە بڵاوی کردەوە، بە بڕیاری ئارەش لهۆنی، پاریزگاری سنە، نیشتمان خانی وەک بەڕێوەبەری ناحیەی نەنووری سەر بە شاری بانە دەستنیشان کراوە.
نیشتمان خانی لە شوێنی جەلال شەهیدی دەستبەکار دەبێت.
ئەمە دووەمین ژنە لە پارێزگای سنە پۆستی باڵا وەردەگرێ. پێشتر بە بڕیاری پارێزگاری سنە، سروە زەرغامی نەژاد وەک قایمقامی دێولان دەستنیشانکرا و بووە یەکەمین قایمقامی ژن لەو پارێزگایە.
هەروەها بە بڕیاری ئارەش لهۆنی، جەلال شەهیدی وەک بەرپرسی بەشی پلاندانان و گەشەپێدان لە قایمقامیەتی بانە دیاریکرا.
شاری بانە دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای سنە و بە پێی ناوەندی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 160 هەزار کەسە.
بەپێی ناوەندی ئاماری ئێران، رووبەری پارێزگای سنە 29 هەزار و 619 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکەش زیاتر لە یەک ملیۆن و 680 هەزار کەسە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ