پۆلیسی هەولێر: ئەو تۆمەتبارەی خەزووری کوشت، خۆی رادەست کرد

13-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە (13-10-2025) رایگەیاند، تۆمەتبارێک کە خەزووری خۆی لە بەردەم دادگای هەولێر کوشتبوو، خۆی رادەستی هێزەکانیان کرد. رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بوو.
 
پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانیان لە حاڵەتێکی کوشتن لە بەردەم دادگای هەولێر ئاگادار کرانەوە. لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. ع. م)، کە کێشەی خێزانی هەبووە، لەکاتی هاتنەدەرەوەیان لە دادگا، تەقە لە خەزووری خۆی دەکات بەناوی (ب. ر. ع) و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دوای چەند کاژێرێک لە روودانی تاوانەکە، خۆی رادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە بەردەوامە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.