ئاستی ئاو لە بەنداوی مهاباد بەرزدەبێتەوە

13-11-2024
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، ئاستی ئاوی بەنداوی مهاباد بەراورد بە پار 4.3 ملیۆن مەتر سێجا بەرزبووەتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە 13ی تشرینی دووەم، خالید رەحمانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی مهاباد رایگەیاند، قەبارەی ئاو لە بەنداوی مهاباد 61.2 ملیۆن مەتر سێجایە کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، 4.3 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە.
 
خالید رەحمانی گوتی، ئێستا ئاستی ئاوی بەنداوی مهاباد گەیشتووەتە هەزار و 342 مەتر کە یەک مەتر زیاترە لە ساڵی رابردوو.
 
بەنداوی مهاباد لە پارێزگای ورمێیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ساڵی 1970 دروستکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.