کۆمەڵێک گەنج لە قوشتەپە هاوکاری بۆ چەمچەماڵ کۆدەکەنەوە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەیەک گەنجی قەزای قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر، کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکارییان بۆ زیانلێکەوتووانی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی راگەیاندووە. ئەندامێکیان دەڵێ، "تەنیا دوێنێ 10 ملیۆن دینارمان کۆکردووەتەوە و کەرەستەی نێوماڵیش وەردەگرین".
 
کەمپەینەکە لەژێر ناوی "گەنجانی خۆبەخش لە قایمقامییەتی قوشتەپە" لە دوێنێوە راگەیێندراوە. هاوکار مەسعود یەکێکە لە گەنجەکان و رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پارە، خۆراک و هەموو پێداویستییەکانی نێو ماڵ کۆدەکەینەوە".
 
شوێنی کەمپەینی گەنجەکان لەسەر رێگەی هەولێر - کەرکووک لە قوشتەپەیە. هاوکار مەسعود گوتی: "تەنیا دوێنێ 10 ملیۆن دینار و ژمارەیەکی زۆر پێداویستی نێوماڵمان کۆکردووەتەوە و تاوەکو هەینی کۆکردنەوەمان بەردەوام دەبێ".
 
هاوکار مەسعود داوای لە هاونیشتمانییانی هەولێر و دەوروبەری کرد، هەرچی لەدەستیان دێت بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ بیگەیێنن بە ئەوان و ئەوانیش لە چەمچەماڵ دابەشی دەکەن.
 
ئەمجەد ساڵح مزووری، کارگێڕی قایمقامییەتی قوشتەپە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گەنجەکان مۆڵەتی فەرمی ئێمەیان وەرگرتووە، کۆمەڵێک کەسی خۆبەخشی چالاکن و بۆ کارە مرۆییەکان ئێمەش هاوکار و پشتیوانیانین".
 
مزووری ئاماژەی بەوەشکرد، "وەکو هەستی بەرپرسیارێتیی ئەو گرووپە گەنجە پێشتر هاوکارییان بۆ کارەساتە مرۆییەکانی رۆژئاوا و باکووری کوردستانیش کۆکردووەتەوە".
 
ئەوانەی دەیانەوێت لە سنووری هەولێرەوە هاوکاریی بگەیێننە کەمپەینەکە، دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بکەن.
07503706542
 
جگە لەو کەمپەینە، چەندین کەمپەینی جیاواز لەلایەن رێکخراوەکانەوە بۆ کۆکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی 09ـی ئەم مانگەی چەمچەماڵ و دەوروبەری راگەیێندراوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بەنداوی بۆکان.

بڕی ئەو ئاوەی دەڕژێتە نێو بەنداوی بۆکان 5 هێندە زیادیکردووە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بۆکان دەڵێت: بەهۆی کاریگەریی ئەو شەپۆڵە بارانەی نزیکەی هەفتەیەکە ناوچەکەی گرتووەتەوە، بڕی ئەو ئاوەی دەڕژێتە نێو بەنداوی بۆکان، پێنج هێندە زیادیکردووە.