دوایین زانیاری لەبارەی شەپۆلی بارانبارین؛ کەی کۆتایی دێت؟

13-12-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و سبەی لە بەشێکی هەرێمی کورستان نمەباران دەبارێت. کەشناسێک دەڵێت، دووشەممە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و سێشەممە ئەگەری شەپۆلێکی نوێ هەیە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە، "بارانی پچڕپچڕ و بەردەوام تاوەکو ئێوارە دەبارێ. هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێ".
 
لە بارەی سبەی یەکشەممەوە کەشناسی دەڵێت: "ئەگەری بارینی نمەباران هەیە بەتایبەت لە هەندێک ناوچە لە رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان".
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی بەرەبەیان لە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کاریگەری ئەم شەپۆلە دەمێنێت و لە ئێوارەوە دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت،، دوو شەممە 15ـی مانگ کەشەکە سەقامگیر دەبێت".
 
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشکرد: "سێشەممە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەیە، بەڵام جێگیر نەبووە و دەکرێت گۆڕانی بەسەردا بێت".
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پلەی گەرما کردووە و کە سبەی "کەمێک" بەرز دەبێتەوە و بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 15 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە