لە بانە 5 کەس بە هۆی گازەوە ژەهراوی بوون

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە بانە 5 کەس بەهۆی لێچوونی گازەوە ژەهراوی بوون.
 
ئەمڕۆ شەممە، 13ی کانوونی یەکەمی 2025، بابەک هودائی، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، "بە هۆی لێچوونی گازەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون 5 کەس ژەهراوی بوون."
 
بابەک هودائی گوتی، "پاش وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی ئەو 5کەسە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی رازی لە شاری بانە."
 
بابەک هودائی ئاماژەی بەوەشکرد، تەندروستیی 5 کەسەکە جێگیرە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی پزیشکی دادی ئێران، تەنیا لە مانگی یەکەمی وەرزی پاییزی ئەم ساڵدا، 221 کەس لە سەرانسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ژەهراوی بوون، کە 11 کەسیان گیانیان لەدەستداوە. 
 
بەگوێرەی هەمان ئامار، پارێزگای ورمێ بە 39 کەس، سنە بە 25 کەس و تەورێز بە 18 کەس، زۆرترین ژەهراویبوون بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن تێیاندا تۆمارکراوە.
 
ساڵانە لە وەرزی سەرما و لەگەڵ بەکارهێنانی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە، دەیان کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەبنە قوربانیی بڵاوبوونەوەی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن. 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بەنداوی بۆکان.

بڕی ئەو ئاوەی دەڕژێتە نێو بەنداوی بۆکان 5 هێندە زیادیکردووە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بۆکان دەڵێت: بەهۆی کاریگەریی ئەو شەپۆڵە بارانەی نزیکەی هەفتەیەکە ناوچەکەی گرتووەتەوە، بڕی ئەو ئاوەی دەڕژێتە نێو بەنداوی بۆکان، پێنج هێندە زیادیکردووە.