لە دووبز تراکتۆرێک چەند جارێک دەچێت بەسەر سەگێکدا و دەیکوژێت

14-01-2022
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
لە دووبز تراکتۆرێک چەند جارێک دەچێت بەسەر سەگێکدا و دەیکوژێت
لە دووبز تراکتۆرێک چەند جارێک دەچێت بەسەر سەگێکدا و دەیکوژێت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە شەقامێکی سەرەکیی دووبز، بە بیانووی لەنێوبردنی سەگی بێلانەی سەر شەقامەکان، تەندروستی و شارەوانیی شارەکە سەگەکان دەکوژن و ژەهرخواردیان دەکەن، بەپێی ئەو دیمەنانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، تراکتۆرێکی شارەوانی بەسەر سەگەکاندا دەڕوات. 
 
رووداوەکە رۆژی پێنجشەمە 13-01-2022 لە شارۆچکەی دووبز روویداوە، ڤیدیۆکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە. لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت چەند کرێکارێکی شارەوانی بە تراکتۆر بەسەر سەگێکدا دەڕۆن و دەیکوژن. رووداوەکە لە شەقامێکی سەرەکیدا بووە، تیمێکی تەندروستی و شارەوانیی دووبز لە چوارچێوەی هەڵمەتی نەهێشتنی سەگی بێلانە، ئەو سەگانەیان ژەهرخوارد کردووە.
 
پۆڵا شێرکۆ، دانیشتووی دوبزە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ''کاتێک کە ڤیدیۆکەم بینی یەک کاژێر گریام، کەس نییە ئەو گرتە ڤیدیۆیە ببینێت و ویژدانی ئازاری نەدات، ئێمەش دەڵێین با سەگەکان لەسەر شەقام نەمێنن، بەڵام نەک بەو شێوەیە، لە پارێزگای سلێمانی زەوی تەرخانکراوە و چاودێریی سەگە بێلانەکان دەکرێت، بۆ دەبێت لێرە لەپێش چاوی خەڵک ژەهرخوارد بکرێن و دواتر بە ئۆتۆمبێل بەسەریاندا بڕۆن." 
 
بە تراکتۆری شارەوانیی دووبز سەگەکان کوژراون، شۆفێری تراکتۆرەکە کە کرێکاری شارەوانییە، لەو کارەی پەشیمانە و دەڵێت، خەڵک هانیانداوە ئەو کارە بکات.
 
عەباس فازڵ، هاوڕێی شوفێری تراکتۆرەکەیە و دەڵێت، ''لە بڕی ئەو پیاوە کە ناتوانێت قسەبکات و زمانی قورسە، من قسە دەکەم، بە بڕیارێکی قایمقام و ڤێتەرنەری دەرچووین بۆ کوشتنی سەگەکان کە لەسەر داوای هاونیشمانییان بوو، گەنج لە دەوری کۆبوونەوە و هانیانداوە، پێان گوتووە بەسەریدا بڕۆ تاوەکو زوو بمرێت، ئێستاش ئەو پیاوە داوای لێبووردن دەکات لە هەر کەسێک کە سکیان بەو دیمەنە سووتاوە، ئێمەش داوای لێبووردن دەکەین لەوەی کە روویداوە و پشت بەخوا جارێکی دیکە دووبارە نابێتەوە." 
 
هەردوو گرتە ڤیدیۆییەکە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەوە، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، بەڵام بەبیانووی ئەوەی سەگەکان خاوەندارێتییان نەبوو، هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە رێکاری یاسایی لە دژی شارەوانی بگرنە بەر.
 
مەریوان عەرەب، بەڕێوەبەری شارەوانیی دووبز گوتی، ''بەداخەوە و زۆر داوای لێبووردن لە خەڵک دەکەین، ئەم کارە لەسەر داواکاری فەرمانگەی ڤێتەرنەری بووە و ئاگامان لەو کارەساتە نەبووە، زۆریش پێمان ناخۆش بوو، کاتێک کە ئاگادار کرامەوە راستەوخۆ دەستم بە لێکۆلینەوە و سزادانی ئەو کەسە کرد و لە ئەمڕۆوە ئەو کەسە کرێکاری شارەوانیی دووبز نییە."
 
بۆ لەنێوبردن و رێگریکردن لە زیادبوونی سەگ، ئیدارەی پارێزگای کەرکووک ماوەی چەند مانگێکە هەڵمەتێکی فراوانی کوشتنی سەگی لە پارێزگاکە دەستپێکردووە، بە فیشەک و پێدانی ژەهر سەگەکان لە دەکوژن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."