رووداو دیجیتاڵ
ئەمساڵ پلانی چاندنی دانەوێڵە لە نزیکەی سێ ملیۆن دۆنم زەوی هەیە. بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، جگە لە سلێمانی، لە سێ پارێزگەکەی دیکەی هەرێمی کورستان بەراورد بە وەرزی بارینی رابردوو، دوو هێندە و زیاتر، باران باریوە.
لە هەولێر ئەم وەرزەی بارین 201.9 ملیمەتر باران باریوە، لەکاتێکدایە پار تاوەکو هەمان رێککەوت 74.3 ملیمەتر باران باریبوو. لە سلێمانی ئەم وەرزەی بارین 208.9 ملیمەتر باران باریوە، هەمان رێککەوتی پار 209.3 ملیمەتر باران باریبوو. لە دهۆک ئەم وەرزە 499.4 ملیمەتر باران باریوە، لەکاتێکدا وەرزی بارینی پێشتر تاوەکو هەمان رێککەوت 170.9 ملیمەتر باران باریبوو. لە هەڵەبجەش تاوەکو ئەمڕۆ 333.2 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 156.5 ملیمەتر باران باریبوو.
لە دهۆک و هەولێر زیاتر لە دوو هێندەی وەرزی بارینی رابردوو باران باریوە
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی دهۆک کە ئەمڕۆ (یەکشەممە، 14-01-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداو دراوە، ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 499.4 ملیمەتر باران لە سنوورەکە باریوە.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بارانێکی زۆر باش باریوە و ئەمساڵ چاندن زۆر باش دەبێت. بەهۆی بڕی بارانبارینەوە سەرچاوەکانی ئاویش بووژاونەتەوە."
هەروەها بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بۆ رووداو، ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ بڕی بارانبارین لە سنوورەکە بەمشێوەیە بووە:
هەولێر؛ تاوەکو ئەمڕۆ 201.9 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 74.3 ملیمەتر باران باریبوو.
قوشتەپە؛ تاوەکو ئەمڕۆ 239.5 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 81.9 ملیمەتر باران باریبوو.
خەبات؛ تاوەکو ئەمڕۆ 163.2 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 39.3 ملیمەتر باران باریبوو.
شەقڵاوە؛ تاوەکو ئەمڕۆ 572 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 169.8 ملیمەتر باران باریبوو.
مەخموور؛ تاوەکو ئەمڕۆ 128.4 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 44.4 ملیمەتر باران باریبوو.
گوێڕ؛ تاوەکو ئەمڕۆ 189.9 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 41 ملیمەتر باران باریبوو.
کۆیە؛ تاوەکو ئەمڕۆ 321.5 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 218.6 ملیمەتر باران باریبوو.
هەریر؛ تاوەکو ئەمڕۆ 389.1 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 136.8 ملیمەتر باران باریبوو.
بارانبارین لە سلێمانی کەمتر بووە و لە هەڵەبجە دوو هێندە زیادیکردووە
بەگوێرەی ئاماری کشتوکاڵی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، بڕی بارانی باریوی سنوورەکە لەنێوان ئەم وەرزەی بارین و وەرزی پێشتردا بەمشێوەیەیە:
سلێمانی؛ تاوەکو ئەمڕۆ 209.9 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 209.3 ملیمەتر باران باریبوو.
بازیان؛ تاوەکو ئەمڕۆ 232.8 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 340.2 ملیمەتر باران باریبوو.
پێنجوێن؛ تاوەکو ئەمڕۆ 512.7 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 275.1 ملیمەتر باران باریبوو.
سەیدسادق؛ تاوەکو ئەمڕۆ 201.1 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 154.6 ملیمەتر باران باریبوو.
قەڵادزێ؛ تاوەکو ئەمڕۆ 395 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 282 ملیمەتر باران باریبوو.
رانیە؛ تاوەکو ئەمڕۆ 426.3 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 263.3 ملیمەتر باران باریبوو.
دووکان؛ تاوەکو ئەمڕۆ 209.2 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 197.4 ملیمەتر باران باریبوو.
چەمچەماڵ؛ تاوەکو ئەمڕۆ 167.6 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 197 ملیمەتر باران باریبوو.
کەلار؛ تاوەکو ئەمڕۆ 83.9 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 119.8 ملیمەتر باران باریبوو.
کفری؛ تاوەکو ئەمڕۆ 91.2 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 136.5 ملیمەتر باران باریبوو.
خانەقین؛ تاوەکو ئەمڕۆ 92.1 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 121 ملیمەتر باران باریبوو.
لەبارەی دۆخی کشتوکاڵەوە لە سلێمانی، جووتیار خالید، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "راستە کەمێک کەمتر باران باریوە بەراورد بە پێشتر، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ ئەو بڕەی باریوە زۆر باشە و هیچ مەترسییەکی بۆ سەر کشتوکاڵ نییە و کاتی بارانیش زۆری ماوە."
لە هەڵەبجە دوو هێندە زیاتر لە وەرزی بارینی رابردوو باران باریوە. بەگوێرەی ئاماری کشتوکاڵی هەڵەبجە بۆ رووداو، بڕی بارانی ئەم وەرزەی بارین و وەرزی پێشتر لە پارێزگاکە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
هەڵەبجە؛ تاوەکو ئەمڕۆ 333.2 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 156.5 ملیمەتر باران باریبوو.
سیروان؛ تاوەکو ئەمڕۆ 328.4 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 156.5 ملیمەتر باریبوو.
خورماڵ؛ تاوەکو ئەمڕۆ 344.6 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 165.6 ملیمەتر باریبوو.
بیارە؛ تاوەکو ئەمڕۆ 347.2 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 208.3 ملیمەتر باریبوو.
تەوێڵە؛ تاوەکو ئەمڕۆ 451.1 ملیمەتر باران باریوە؛ پار تاوەکو هەمان رێککەوت 228.5 ملیمەتر باریبوو.
ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمساڵ زیاتر لە دوو هێندەی ساڵی پێشتر باران باریوە و دۆخەکە زۆر باشە. زۆرینەی کانیاوەکان بووژاونەتەوە و ئەوانەشی هەبوون ئاویان زیادیکردووە."
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار دۆنم زەوی لە هەرێمی کوردستان بە گەنم چێندرا و ئەمساڵیش زیاتر نەبێت، کەمتر نابێت.
"ئەم شەپۆلەی بارانبارین، ئەمڕۆ کۆتایی دێت"
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "ئەمشەو کاریگەریی ئەو شەپۆلەی ناوچەکەمانی گرتووەتەوە، کۆتاییدێت و پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە."
لەبارەی کەشوهەوای سبەی (دووشەممەوە) کەشناسی دەڵێت، لە بەشێکی ناوچەکان بەیانییەکەی تەم دەبێت؛ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.
کەشناسێک: ساڵێکی باراناوی دەبێت
کەشناسان دەڵێن، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، پێشبینییەکان قورسن و هەندێکجار گۆڕانی تێدا دروست دەبێت. محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمساڵ بەگشتی بارانی باش دەبارێت؛ مانگی شوباتیش مانگێکی پڕ باران دەبێت؛ ئەمساڵ تاوەکو مانگی ئایار، بارانبارین بەردەوام دەبێت و ساڵێکی باراناوی دەبێت."
ئەو کەشناسە گوتیشی، پێشبینیش دەکرێت 22 بۆ 23ـی ئەم مانگە شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفر هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی دووشەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 13 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 12 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 5 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 10 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ