وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت 25 پێگەی پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە

14-01-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، 25 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، فڕۆکە و درۆنە جەنگییەکانی سەر بە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکان بە هاوئاهەنگیی دەزگای هەواڵگری، کاژێر 21:00ی رۆژی 13ی کانوونی دووەم 25 پێگەی پەکەکەیان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، بە مەبەستی لەنێوبردنی ئەندامانی پەکەکە، نەهێشتنی ئەو هێرش و هەڕەشانەی لە هەرێمی کوردستانەوە دەکرێنە سەر هێزە ئەمنییەکان و بۆ "پاراستنی سنوورەکان"یان، هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر ناوچەکانی مەتین، خواکوڕک و قەندیل لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدران.
 
ئەم راگەیێندراوە لە کاتێکدایە، رۆژی 13ی مانگ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی نۆ سەرباز و برینداربوونی چوار سەربازی دیکەی لە ناوچەی زاپ لە سنووری پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە راگەیاند.
 
سوپای تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، لە شەڕ و پێکدادانەکەدا 57 گەریلا گیانیان لەدەستداوە.
 
هەمان رۆژ، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە بڵاویکردەوە، گەریلاکان لە سێ قۆڵەوە هێرشەکەیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی زاپ و بەو هۆیەوە 9 سەرباز کوژراون و لانیکەم 17 سەربازی دیکەش برینداربوون.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە چنگ - قوفڵ، کە بەرەبەیانی رۆژی 18ی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە