مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و پۆستی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

14-01-2026
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی چەند پرسێک کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی باڵای ناو یەکێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی مەکتەبی سیاسی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی تۆڕی میدیایی رووداو لە سەرچاوەیەکی دیکەی باڵای ناو یەکێتییەوە دەستیکەوتووە، لە کۆبوونەوەکەی سبەی تاوتوێی چەند پرسێک دەکرێت، سەرەکیترینیان پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە ئێستا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، لەوبارەوە لە دانوستاندندایە.
 
هەروەها باسی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقیش، بەشێکی دیکە دەبێت لە کۆبوونەوەکە.
 
8ـی کانوونی دووەمی 2026، شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە.
 
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی مووشەکی ئێران کە بەرەو کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولیر دەڕوات

بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا لە هەولێر 6 هێرشی پووچەڵ کردووەتەوە

دەزگای دژەتیرۆری کوردستان داوا لە هاونیشتمانییان دەکات لەکاتی زەنگی ئاگادارکردنەوەدا خۆیان بپارێزن. بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداویش، تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ 6 هێرش لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکاوە بەرپەرچدراونەتەوە