کوردستان
کارمەندێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کاتی لافاودا ئاوەڕۆیەک پاک دەکاتەوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەینێ لە تەواوی هەرێمی کوردستان بارانی بەخوڕ دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدایە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار رێنوێنی بۆ هاونیشتمانییان و هاووڵاتییان بڵاوکردووەتەوە:
- لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور بکەونەوە.
- بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت.
- لەڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و ئەگەر زۆر پێویست نەبێ رێگە بەکارنەهێنرێت.
- بە رێنمایی دەزگە خزمەتگوزارییەکان پابەند بن.
تاوەکو ئێستا بە فەرمی حکومەت راینەگەیاندووە کە سبەینێ لە قوتابخانە و دامودەزگاکان دەکرێتە پشوو یان نا.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان و پێشبینیی کەشناسان، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی لە ئەمڕۆوە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچە بە تایبەت گەرمیان، کەرکووک و هەولێر ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ