چوار هاونیشتمانی لە سنە و کرماشان دەستبەسەرکران

14-02-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بە پێی زانیارییە خۆجێییەکان، رۆژی سێشەممە 13ی شوباتی 2024، چوار هاونیشتمانی لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
 
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە پارێزگای سنە، هێزە ئەمنییەکان سێ هاونیشتمانیان بە ناوەکانی کاوە چووپانی تەمەن 38 ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە؛ مستەفا زاهیرزهوور تەمەن 57 ساڵ و خەڵکی شاری سنە و حوسێن ساعدمووچشی تەمەن 55 ساڵ و خەڵکی شاری موژی سەر بە کامێران، دەستبەسەر کردووە.
 
هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر ماڵی ئەو هاونیشتمانیانە و بێ ئەوەی بەڵگەی یاسایی و بڕیاری دادگەیان پێ بێت، ئەو کەسانەیان دەستگیر کردووە.
 
هەروەها لە شاری جوانڕۆی سەربە پارێزگای کرماشان، هاونیشتمانییەک بە ناوی شەعبان موریدی تەمەن 32 ساڵ لە لایەن ‌هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر کراوە.
 
تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو چوار هاونیشتمانییە روون نییە و تۆمەتەکانیان دیار نین.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.