کەشناسی: سبەی باران دەبارێت

14-03-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی باران دەبارێت. کەشناسێک دەڵێت، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بارانی زیاتر لە پارێزگای هەولێر دەبارێت و شەپۆلەکە دهۆک ناگرێتەوە.
 
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ (پێنجشەممە 14ـی ئادار)، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی لە دوای نیوەڕۆوە لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان نمەباران و  بارانی مامناوەند دەبارێت؛ هەروەها "لە شەودا لە بەشێکی سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی، ئەگەری بارانبارین زیاترە و هەندێک کات لە کاتی باراندا هەورە برووسکەش دەبێت".
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان تاوەباران و نمەبارانی ناوبەناو دەبارێت و لە پارێزگای هەولێر کاریگەریی کەمترە و لاوازە. بە گوتەی ئەو، شەپۆلەکە پارێزگای دهۆک ناگرێتەوە و بەرەبەیانی رۆژی شەممە کۆتایی دێت.
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی (هەینی) بەمشێوەیەیە:

 

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 24 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە