رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی د. جەرجیس حەسەن سەرەخۆشی لە کەسوکاری کۆچکردوو دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت، "خوالێخۆشبوو د. جەرجیس حەسەن تەمەنی بە تێکۆشان و پێشمەرگایەتی و خەباتی سیاسی دەرباز کرد و بە دڵسۆزی و وەفاداری خزمەتی میللەت و وڵاتەکەی کرد."
د. جەرجیس حەسەن خەنسی، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و وەزیری پەروەردە لە کابینەی سێیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە ئەنقەرە کۆچی دواییکرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە خوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووریی هەمووان بدات."
د. جەرجیس حەسەن عەبدوڵڵا، ساڵی 1945 لە گوندی خەنسی سەر بە قەزای شێخان لەدایکبووە، ساڵی 1979 بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ھەڵبژێردراوە و لە ساڵانی ھەشتاکاندا بەرپرسیاریێتیی لقی یەکی پارتی وەرگرتووە، رۆڵی گرنگی لە شۆڕشی گوڵان دا بینیوە.
دوای راپەرین و دامەزراندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کابینەی سێیەم پۆستی وەزیری پەروەردەی پێ سپێردراوە.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
ژبۆ كۆچا داويێ يا خودێ ژێ ڕ‌ازى د. جه‌رجيس حه‌سه‌ن، ئه‌ندامێ به‌رێ يێ مه‌كته‌با سياسى و كۆميته‌يا ناڤه‌ندى يا پارتا ديموكراتا كوردستانێ و وه‌زيرێ به‌رێ يێ په‌روه‌ردێ يێ حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ، به‌هيدارى و سه‌رساخيێ ل مالبات و كه‌سوكارێن وى يێن ڕێزدار دكه‌م، ژ خودايێ مه‌زن هيڤيخوازم گيانێ وى ب دلۆڤانيا خۆ شاد بكه‌ت و سه‌بر و ئاراميێ بده‌ته هه‌ميان.
خودێ ژێ ڕ‌ازى د. جه‌رجيس حه‌سه‌ن، ژيێ خۆ ب تێكۆشين و پێشمه‌رگاتيێ و خه‌باتا سياسى ده‌رباز كر و ب دلسۆزى و وه‌فادارى خزمه‌تا ملله‌ت و وه‌لاتێ خۆ كر. گيانێ وى شاد و بيرهاتنا وى ب خێر بيت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
2024/3/14
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ