لە بۆردوومانی تەورێز پێنج کەس بریندار بوون

14-03-2026
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری تەورێز دەڵێ، بڵاویکردەوە، لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر رۆژئاوای پاریزگای تەورێز، پێنج کەس بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ شەممە 14-03-2026، مالیک رەحمەتی، پارێزگاری تەورێز، برینداربوونی پێنج کەسی لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەکی پیشەسازیی رۆژئاوای پارێزگاکە پشتڕاستکردەوە.
 
بەگوتەی مالیک رەحمەتی، لە هێرشەکەدا یەکەیەکی پیشەسازی لە ناوچەی ''ئاخۆلا''ـی رۆژئاوای تەورێز و چەندین بنکەی سەربازی بۆردوومان کراون.
 
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە کە سڤیلن یان سەربازی.
 
بۆردوومانەکە لەکاتێکدایە کە کاژێر 07:10 خولەک سوپای ئیسرائیل هۆشدارییەکی بەپەلەی بۆ چۆڵکردنی ناوچە پیشەسازییەکە دەرکردبوو.  
 
لەسەر  نەخشەیەک بە رەنگی سوور، کارگەی بەرهەمهێنانی پێستۆنی ئێران (Piston iran factory)، کۆمپانیای ئایدێم بۆ بەرهەمهێنانی بزوێنەری دیزڵ (idem co) و یاریگای بونیان دیزڵ (Bonyan diesel stadium) کە یاریگەی یانەی تۆپی پێی ''ماشین سازی''ـی تەورێزە، وەکو ناوچەی هۆشداری دیاریکرابوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناسر بەکرزادە، گەنجێکی کوردی خەڵکی ورمێیە

نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی رووداوەوە داوای راگرتنی سزای لەسێدارەدانی گەنجێکی کورد دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی رووداوەوە پەیامێکی ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و داوای کرد سزای لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە، زیندانیی سیاسیی کورد رابگرێت. گوتەبێژی سکرتێری گشتی دەڵێت: "سکرتێری گشتی دژی سزای لەسێدارەدانە لە هەموو بارودۆخێکدا."