ئوردن لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر: نیگەرانین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئیرەم هۆشیار
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن نیگەرانیی خۆی لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر دەربڕی و رایگەیاند، پێویستە رێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگیرێت.
 
رۆژی شەممە، 14ـی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشی دووەم بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر رایگەیاند، نیگەرانە لە هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان و گوتیشی: "پێویستە رێز لە یاسای نێودەوڵەتی و رێککەوتنی جنێڤ و ڤیەننا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بگیرێت."
 
رۆژی شەممە کۆنسووڵخانەی ئیمارات لە هەولێر بۆردوومان کرا و بەهۆیەوە دوو کارگوزار بریندار بوون کە بە رەچەڵەک نیپاڵی بوون.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن جەختی کردەوە، بە تەواوی پاڵپشتیی لە دەوڵەتی ئیماراتی "دۆست" دەکات.
 
لەدوای رووداوەکە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "بە تووندی" سەرکۆنەی هێرشی ئەمڕۆی سەر کۆنسووڵخانەی ئیمارات لە هەولێر کرد.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی بۆردوومانێکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان

زیانەکانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی کوردستان؛ دەیان کوژراو و بریندار هەن

جەنگی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا زیانی زۆری گیانی و مادیی لێکەوتووەتەوە، کە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش لێی بەدەر نین، بە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان شوێنەواری مێژووییش زیانیان بەرکەوتووە