لە سەردەشت کۆڵبەرێک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا

14-04-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ کۆڵبەرێک لە شاخ هەڵدێرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. بەپێی هەواڵەکان، ئەو کۆڵبەرە لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە، بەو هۆیەوە هەڵدێراوە.
 
بەپێی هەواڵی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، شەوی شەممە هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران بێ ئەوەی کۆڵبەرەکان ئاگادار بکەنەوە، لە ناوچەی بێتوشی سەر بە شاری سەردەشت، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە.
 
لەو رووداوەدا کۆڵبەرێک بە ناوی مێهرداد عەبدوڵڵازادە، تەمەن 20 ساڵ، کە خەڵکی گوندی مارەغانی سەر بە شاری سەردەشتە، کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 
بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ساڵی رابردووی هەتاویدا (31-3-2023 تاوەکو 31-03-2024) لانیکەم 39 کۆڵبەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە و 356 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
 
کۆڵبەرەکان زیاتر کەلوپەلی نێوماڵ و جلوبەرگ دەگوازنەوە و خۆشیان خاوەنی بارەکانیان نین، بەڵکو کەلوپەلی بازرگانەکانن و کۆڵبەرەکان لەپێناو بڕە پارەیەک لە سنوور بۆیان ئاودیوی رۆژهەڵاتی کوردستانی دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە