قایمقامی کەرکووک: شێڵتەری سەگ دەکرێتەوە

14-04-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی کەرکووک رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شێڵتەری سەگ بە فەرمی دەکرێتەوە.
 
فەلاح یایچی، قایمقامی کەرکووک، رۆژی یەکشەممە، 14ـی نیسانی 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کارەکانی دروستکردنی شێڵتەری سەگ لە کەرکووک تەواو بووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی دەکرێتەوە.
 
قایمقامی کەرکووک، گوتی، بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیی پرۆژەکە بە هاوبەشی دەبێت لەنێوان ئیدارەی پارێزگاری کەرکووک، قایمقامیەتی کەرکووک، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەری، تەندروستی، شارەوانیی و پۆلیس.
 
پرۆژەکە دەکەوێتە سەر رێگەی لەیلان لەسەر رووبەری پێنج دۆنم زەوی دروستکراوە و تێچووەکەی 250 ملیۆن دینارە.
 
رۆژی 9ـی ئاداری  2024، خەبات ئەسعەد، راوێژکاری راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، میکانیزمێک دادەنرێت بۆ گرتن و گواستنەوەی سەگەکان و کۆکردنەوەیان لەم شێڵتەرەدا. 
 
هەندێک کەسی خۆبەخش بە گوتەی خەبات ئەسعەد، سندووقی تایبەتیان دروستکردووە لە گەڕەکەکان دایدەنێن و خواردنی لەنێو دادەنێن، بۆ ئەوەی سەگە بەرەڵڵاکان بچنە نێوی، تاوەکو بیانبەنە شێڵتەرەکە، دواتر سەگەکان نەزۆک دەکرێن.
 
لە هەولێر شێڵتەری سەگ لەلایەن پارێزگای هەولێر بە بڕی زیاتر لە 480 ملیۆن دینار دروستکراوە. دەکەوێتە سەر رێگەی هەولێر- گوێڕ. رۆژی 08-07-2023 وەک یەکەم شوێن، لە گەڕەکی ژینی دارەتوو لە هەولێر، دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بەرەڵڵاکان کرا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە