سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان: پیرۆزە و پشتیوانی داخوازییەکانتانین

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی، بەبۆنەی هاتنی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزدییەکان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئێزدییەکان بەشێکی رەسەنی گەلی کوردستانن و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ داخوازییەکانیان دووپاتکردەوە.
 
رۆژی سێشەممە، 14ـی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان (چارشەمبا سۆر)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزدییەکان لە کوردستان و جیهان کرد و هیوای بەختەوەری و کەیفخۆشی بۆ خواستن.
 
لە پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە پێگەی ئێزدییەکان کرد و رایگەیاند: "خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی رەسەنی گەلی کوردستانن". هەروەها جەختی لەوەش کردەوە هەمیشە لەگەڵ ئێش و ئازارەکانیاندا بووە و نووسیویەتی: "لەم بۆنەیەدا جەخت دەکەمەوە لەگەڵ ئێش و ئازارەکانتانداین و بە هەموو توانایەکمانەوە پشتیوانی لە داخوازییەکانی خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین".
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی هیوای خواست هەموو جەژن و بۆنەکانیان بە شادی و ئارامی بەسەر ببەن و هەمیشە لە خۆشی و خێردا بن.
 
جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان کە بە "چارشەمبا سۆر" ناسراوە، یەکێکە لە جەژنە هەرە کۆن و پیرۆزەکانی ئایینی ئێزدی و ساڵانە لە یەکەم چوارشەممەی مانگی نیسان (بەپێی رۆژژمێری رۆژهەڵاتی) یاد دەکرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی کەرکووک

لە کەرکووک زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان تەرخان دەکرێ

زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی بۆ مامۆستایانی کەرکووک تەرخان دەکرێ بۆ ئەوەی یەکەی نیشتەجێبوونی تێدا دروست بکەن. بەڕێوەبەری خوێندنی کوردیی پارێزگاکە داوادەکات زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون مامۆستایانی خوێندنی کوردی بگرێتەوە.