لە گەرمیان ماتەمینیی گشتی بۆ چوار خوێندکارەکە راگەیێندرا

14-05-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی ئەو رووداوە هاتووچۆی لەسەر رێگەی کەلار - کفری چوار قوتابی تیایدا گیانیان لەدەستدا، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سنووری ئیدارەکەیان ماتەمینیی گشتیی رادەگەیێنن.

ئەمڕۆ 14-05-2024 لەسەر رێگەی کەلار - کفری رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و مینی پاسێک کە ژمارەیەک خوێندکاری تێدابوو، وەرگەڕا. جەلال شێخ نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رووداوەکە بە "ناخهەژێن" ناودەبات.

لە رووداوەکەدا چوار کچە خوێندکار گیانیان لەدەستدا و حەوت خوێندکاری دیکەش بریندار بوون، ئەو چوار خوێندکارە ناویان "دانیا ئەحمەد لەتیف، کەوسەر ئەحمەد لەتیف، شەم سامان و ئارەزوو سەردار"ە.

 
لەبارەی رووداوەکەوە، موقەدەم سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، بە رووداوی گوت، مینی پاسەکە لەنزیک گوندی حەسیرە وەرگەڕاوە و قوتابییەکانی نێوی قوتابیی ئامادەیی باکوورن لە کەلار و بۆ گەشتی زانستی چوونەتە کفری.
 
هەروەها د. سیروان محەممەد جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان بە رووداوی گوت، حەوت کەسی دیکە لە رووداوەکەدا برینداربوون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
 
دوو لەوانەی برینداربوون شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و مامۆستایەک بوون، کە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار لە سلێمانی کران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژینگەی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئاستی پیسیی هەوای شارەکەی گەیشتووەتە 161 پلە.

هەوای ورمێ "بۆ هەموو کەسێک" مەترسیدارە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ رایدەگەیێنێت، بۆ دووەمین رۆژ لەسەریەک هەوای شاری ورمێ لە دۆخی "ناتەندروست"ـدایە و ئاستی پیسییەکەی گەیشتووەتە 161 پلە. دەشڵێت، دۆخەکە بۆ هەموو توێژەکان مەترسیدارە.