رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، تووشبوون بە هەناسەتەنگی لە ئەنجامی خۆڵبارین وایکردووە، 129 کەس بۆ نەخۆشخانە بگوازرێنەوە.
سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ئەنجامی ئەو خۆڵبارینەی پارێزگاکەی گرتووەتەوە، لە دوێنێوە 129 کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون و بۆ نەخۆشخانەکانی کەرکووک گوێزراونەتەوە.
گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک گوتیشی، هەموو ئەو کەسانە چارەسەریان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. ئاماژەی بەوەش کرد، خۆڵبارینەکە ماوە، هەربۆیە ئەگەری زیادبوونی ژمارەکە هەیە.
هەر لەوبارەوە، محەممەد عادل دەڕاجی، گوتەبێژی تەندروستی پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی خۆڵباراینەی لە دوێنێوە پارێزگاکەی گرتووەوەتەوە، 27 کەس بۆ نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە گوێزراونەتەوە.
بەگوێرەی وەزارەتی ژینگەی عێراق، پێشبینی دەکرێت لە دوو دەیەی داهاتوودا عێراق ساڵانە 272 رۆژی خۆڵبارین بەخۆیەوە ببینێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ