پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: لە دادگەی فیدراڵیی عێراق دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی سکاڵام تۆمارکرد

14-06-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ  

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە بەرامبەر راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە.
 
رۆژی چوارشەممە 14ـی حوزەیرانی 2023، رێبوار ئەوڕەحمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "سەبارەت بە نایاساییبوونی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، ئەمڕۆ لە دادگەی فیدراڵی لە بەغدا سکاڵایەکی یاساییم بە ژمارە 134/ اتحادیە/2023 لەسەر حکومەت[ـی هەرێمی کوردستان] و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان تۆمارکرد." 
 
رێبوار ئەوڕەحمان دەڵێ، بەڵگەی تەواویان کۆکردووەتەوە و تیمێکی پارێزەر کار لەسەر سکاڵاکە دەکەن.
 
لە ساڵی 2016ەوە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران راگیراوە؛ لەو کاتەوەی پلە بەرزکردنەوەکە راگیراوە یاسای بودجەش لە هەرێمی کوردستان نەبووە.
 
لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر ملیۆنێک و251 هەزار مووچەخۆر هەن؛ لەو ژمارەیە 751 هەزار 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین. مانگانە حکومەت بۆ پێدانی مووچە 940 ملیار دیناری پێویستە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە