یەکێتیی ئەورووپا داوای دانبەخۆداگرتن دەکات؛ "هەوڵی دیپلۆماسی یەکلاکەرەوەیە"

14-06-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات دانبەخۆیاندا بگرن و کار بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بکەن.
 
ڤۆن دێر لاین لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل پشتگیریی یەکێتیی ئەورووپای بۆ مافی ئیسرائیل لە بەرگریکردن لە خۆی و پاراستنی هاووڵاتییانی دووپاتکردووەتەوە.
 
لە هەمان کاتدا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا جەختیکردووەتەوە، "پاراستنی سەقامگیریی ناوچەیی زۆر گرنگە."
 
خانمە سەرۆکی کۆمیسیۆن نووسیویەتی: "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم بەوپەڕی دانبەخۆداگرتنەوە مامەڵە بکەن و کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بکەن."
 
هەروەها دەشڵێت: "هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی گرژی یەکلاکەرەوەن."
 
ئەم لێدوانەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەیشتوونەتە لووتکە. 
 
دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر بنکە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران و بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس، لەنێویاندا فەرماندەی باڵا، ئێران بە چەندین زنجیرە هێرشی مووشەکی وەڵامی دایەوە.
 
هێرشەکانی ئێران بوونەتە هۆی کوژرانی ژنێک و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە لە ئیسرائیل، هەروەها زیانی ماددیی گەورەی لێکەوتووەتەوە. 
 
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕیوە و داوای دانبەخۆداگرتن دەکات بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری شەڕەکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.