هەر کەسێک لە تورکیا گیریخواردبێت، ڤیزای ترانزێتی پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە

14-06-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
بەشێک لە هاونیشتمانییان لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ
بەشێک لە هاونیشتمانییان لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەر هاووڵاتییەک لە تورکیا گیری خواردبێت، ڤیزای ترانزێتی پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان. 
 
لە راگەیێندراوێکدا، فەرمانگەکە دەڵێت، لە قۆناخی یەکەمی ئەو پرۆسەیە توانرا ڤیزای ترانزێت بۆ نزیکەی 300 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
 
رۆژی شەممە، وەکو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە رایگەیاندووە، 50 کەس بە هاوئاهەنگی و هاوکاری سەرپەرشتیار و بەرپرسانی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل- خابوور دەربازی هەرێمی کوردستان بوون و تاوەکو شاری هەولێر پاسیان بۆ دابین کرابوو.
 
کارەکە لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەت لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لایەنە فەرمی و پەیوەندیدارەکانی تورکیا لە پەیوەندی بەردەوام بووین بۆ ئەوەی بە رێگەی وشکانی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێ بە تایبەت ئەوانەی ڤیزایان نییە.
 
فەرمانگەکە دەڵێت، "لە روانگەی پەرۆشیمان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ گیریان خواردووە" ئەو کارەیان کردووە. 
 
بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئاسمانی عێراق داخراوە. بەپێی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش کە بۆ رووداو قسەی کردووە، ئەم رۆژانە ئاسمان بە داخراوی دەمێنێتەوە.
 
جگە لە تورکیا، بەشێکی دیکەی هاونیشتمانییان لە ئازەربایجان، ئوردن، ئیمارات و ئێران پەیوەندییان بە رووداوەوە کردووە کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە و بە رێگەی ئاسمانی ناتوانن. 
 
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئەوەشی گوتووە، "هەموو هاووڵاتییەکی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی لە هەر وڵاتێک بێت و بیەوێت بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان، بە گەیشتنیان بۆ وڵاتی تورکیا ڤیزای ترانزێتی پێنج رۆژەیان پێدەدرێت."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.