ئاگر لە دەوروبەری 5 گوندی ئاکرێ بەربوو و کۆنترۆڵکرا

14-07-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

درەنگانی شەوی رابردوو ئاگر لە دەوروبەری پێنج گوند لە سنووری قەزای ئاکرێ بەربوو، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێش رایگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن.
 
ئاگرەکە کاژێر 10:30 خولەکی شەوی رابردوو لە سنووری گوندی باشقاڵ کەوتووەتەوە و دواتر تەشەنەی کردووە بۆ گوندەکانی دەوروبەری. 
 
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی گەورەیی و فراوانیی ئاگرەکە، پێنج تیممان نارد بۆ شوێنی رووداوەکە و دوای سێ کاژێر توانییان کۆنترۆڵی بکەن.
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نازانرێت و تیمەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن؛ سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانیشی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ گوتی، "زیانی گیانی نییە و تەنیا زیانی مادی هەیە کە بەهۆیەوە 10 دۆنم لە پوش و پاوانی ئەو پێنج گوندە سووتاوە."
 
ئاگرەکە لە گوندی باشقاڵ دەستیپێکردووە و دەوروبەری گوندەکانی مێرگین، سمیلان، شیفرەزان و زڕگوێزی گرتووەتەوە، بەهۆی ئەوەی بایەکی بەهێز هەبووە، بەخێرایی تەشەنەی کردووە.
 
بەپێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 450 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ئاکرێ تۆمارکراون کە 300 دانەیان لە وەرزی گەرمادا بوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان