دوایین کاروانى حاجییان دەگەنەوە هەرێمى کوردستان

14-07-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ دوایین کاروانى حاجییان بە فڕۆکە دەگەنەوە هەرێمى کوردستان.
 
کاروان ستوونى، گوتەبێژى دەستەى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەمڕۆ هەینى، 14ى تەممووزی 2023، دوایین کاروانى حاجییانى هەرێمى کوردستان لە سعودیەوە بە فڕۆکە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.
 
هەر لەو بارەوە شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کاژێر 10:30ـی بەیانی 251 حاجی لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە؛ کاژێر 6:50 بەیانی 146 حاجی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە دەگەڕێنەوە، لە هەمان فڕۆکەخانەوە کاژێر 6:00ـی ئێوارە 346 حاجی دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان".
 
ئەمساڵ 4,685 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونە مەککە کە 690ـیان بە رێگەی وشکانی و ئەوانی دیکە بە رێگەی ئاسمانی چوون. بۆ ئەمساڵ، تێچووی حەج بە رێگەی ئاسمانی بە 4,500 و بە وشکانیش بە 3,800 دۆلار دیاریکرابوو.
 
یەکەم گەشتی هاونیشتمانییان بۆ سعودیە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج 9ی حوزەیران بە رێگەی وشکانی دەستیپێکرد؛ گەشتی ئاسمانییش لە 12ی حوزەیران لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە دەستیپێکرد.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.