بنکەی تەندروستیی گوندەکان لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان کردووە

15-07-2023
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
بنکەی تەندروستیی گوندی سەرگەڵوو لە قەزای دووکان
بنکەی تەندروستیی گوندی سەرگەڵوو لە قەزای دووکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گوندەکانی سەرگەڵوو و بەرگەڵوو لە ناحیەى سوورداشی قەزاى دووکان کە دۆڵى جافایەتییە، سێ هەفتەیە دەرگەى بنکەى تەندروستیی گوندەکان هاوشێوەى زۆرینەى گوندەکانى سەر بە سلێمانى و هەڵەبجە داخراون، هۆکارەکەیشی خەرجنەکردنى دەرماڵەى پایە یان ئەو پارەیەیە کە دەدرا بە بەڕێوەبەری بنکەکان.
 
هێمن عوسمان، بەڕێوەبەرى بنکەى تەندروستیی سەرگەڵوو بە رووداوی گوت، "مانگانە 150 بۆ 200 نەخۆشمان هەیە، ئەم ماوەیە 50 نەخۆشمان هەبووە و پێمان گوتوون بایکۆتمان کردووە."
 
ئەو هەڵوێستە لەکاتێکدایە، ئێستا لە گوندەکان وەرزى دروێنە و کۆکردنەوەى پووش و پەڵاشە و زۆرترین رووداوەکان، مارگەستن و پێوەدانى دووپشکە.
 
هاوکار مەحموود، بەڕێوەبەرى بنکەى تەندروستیی گوندی شاقووڵى دەڵێت، "من خۆم لەو رێگەیە دووجار تووشى رووداوی هاتووچۆ بووم، جارێک وەرگەڕام و جارێکیش دەعمم کرد."
 
بەشێک لە گوندنشینان لەو دۆخە ناڕازین و داوا دەکەن چارەسەری کێشەکەیان بۆ بکرێت. محەممەد حاجى عەبدولڕەحمان، دانیشتووى گوندى سەرگەڵووە و دەڵێت، "دکتۆرەکەمان زۆر چاکە، بەڵام حکومەت هاوکاریی ناکات، بۆیە ئەویش بایکۆتى کردووە."
 
زانا ئیبراهیم، دانیشتووى گوندى شاقووڵییە و باس لەوە دەکات، ئێستا بشچیت بۆ نەخۆشخانە و کراوەش بێت، خۆ هیچ داو و دەرمانێکى لێ نییە."
 
ساڵى 2013 وەزارەتى تەندروستیى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا ئەو بنکە و بەش و هۆبانەى سەر بە وەزارەتى تەندروستى کە ژمارەى کارمەندەکانیان لە سێ کەس کەمترە، دەرماڵى پایە نایانگرێتەوە، بڕیارەکە لەو کاتەوە راوەستاوە، ئێستا لە هەموو هەرێمى کوردستان تەنیا لە سلێمانى و هەڵەبجە کارى پێدەکرێت، بەڵام هێشتا گەرمیان و راپەڕینى نەگرتووەتەوە. گوتەبێژى وەزارەتى دارایی دەڵێت، بەدواداچوون بۆ کێشەکە دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.