رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ روویدا. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، هیچ زیانێکی نەبووە.
رۆژی هەینی، 14ـی تەممووزی 2023، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بوومەلەرزەکە کاژێر 08:56ـی ئەمشەو بە گوڕی 3.6 پلەی رێختەر لە نزیک ناحیەی قادر کەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ روویدا.
بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی گوتیشی، بوومەلەرزە لە ئەنجامی ئەو درزانەی ژێر زەوییە کە لە هێڵی بوومەلەرزەی سنوورەکەدا هەیە.
هەروەها محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بوومەلەرزەکە 41 کیلۆمەتر لە قەزای چەمچەماڵەوە دوور بووە و بە قووڵایی 6 کیلۆمەتر بووە.
رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ