رووداو دیجیتاڵ
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 14-07-2025، دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە".
هاوکات، هۆرڤان رەفعەت، پەیامنێری رووداو لەنزیک شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەوە گوتی، نزیک کاژێر 2:18ی بەرەبەیان، درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر بەدیاریکراوی لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە.
هەرزوو هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. پەیامنێری رووداو گوتی، هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە و دۆخەکە ئاساییە.
ژمارەیەک هاونیشتمانی ڤیدیۆی ساتی خستنەخوارەوەی درۆنەکەیان بۆ رووداو ناردووە و دەردەکەوێت، چەند مووشەکێک تەقێندراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ