رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆچ و پاسپۆرتی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان هۆشداری دەداتە خاوەن کار و کارگەکانی پارێزگاکە و دەڵێت، نابێت کرێکاری بیانی، بەتایبەت هاووڵاتییە ئەفغانستانییەکان بە هیچ شێوەیەک دابمەزرێنن.
رۆژی دووشەممە 14ی تەممووزی 2025 فەرزاد ئازادی، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆچ و پاسپۆرتی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، هاتن و نیشتەجێبوونی کەسانی بیانی بۆ شارەکانی پارێزگای کرماشان قەدەخەیە، تەنانەت ئەگەر بەڵگەنامەی پێویست و فەرمیشیان هەبێت.
سەبارەت بە پێدانی هەلی کار بە بیانییەکان، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆچ و پاسپۆرتی پارێزگای کرماشان گوتی، ئەگەر خاوەن کار یان کارگەیەک پێچەوانەی ئەم بڕیارە بجووڵێتەوە، رووبەڕووی سزای قورسی دارایی دەبێتەوە.
بە گوتەی فەرزاد ئازادی، سزای دامەزراندنی کرێکاری بیانی لە فرۆشگە و کارگەکانی سنووری پارێزگای کرماشان بۆ هەر رۆژێک یەک ملیۆن و 730 هەزار تمەن (نزیکەی 19.5 دۆلار) دەبێت.
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆچ و پاسپۆرتی پارێزگای کرماشان داوا لە هاووڵاتیان دەکات، ئەگەر زانیارییان لە سەر شوێنی مانەوە یان کارکردنی کەسانی بیانی هەیە، دەزگە ئەمنی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بۆ دەرکردنیان بگرنەبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ