رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی نووسراوێکی پارێزگاری کەرکووک، لە سبەیەوە دەوامی فەرمانگەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، کەم دەکرێتەوە.
بە گوێرەی نووسراوەکەی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، لە رۆژی 15ـی تەمموزەوە، لە سەرجەم فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای کەرکووک، دەوام لە کاژێر 07:30 بۆ کاژێر 01:30ـی نیوەڕۆ دەبێت.
کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو ئەمڕۆ رۆژانە دەوامی ئاسایی لە کاژێر 08:00ـی بەیانی بۆ 02:30ـی نیوەڕۆ بووە، بەڵام لە سبەیەوە کەم دەبێتەوە".
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرما لە شاری کەرکووک 46 پلەی سیلیزی دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ