گەنجێکی دیکەی کورد لە لیبیا دەگەڕێندرێتەوە

14-07-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایدەگەیێنێت، گەنجێکی دیکەی کورد لە لیبیا ئازاد کرا و  ئێستا لە رێگەیە و دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان.
 
ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، رۆژی دووشەممە، 14ی تەمموزی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای هەوڵێکی زۆر گەنجێکی کورد کە خەڵکی پارێزگای سلێمانییە و لە لیبیا دەستگیرکرابوو، ئازادکرا و ئەمڕۆ لە ترابلوسەوە بەرە عەممانی پایتەختی ئوردن گەڕێندرایەوە و دواتر دەگاتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
 
ئەحمەد سەحاف،  ئاماژەی بەوەکرد، ئەو گەنجانەی لە لیبیا دەستگیرکراون زۆربەیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن، هەوڵیانداوە بە شێوەی نایاسایی بگەنە ئەورووپا، بەڵام دەستگیرکراون. 
 
بەگوتەی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق، بەهۆی دۆخی تایبەتی لیبیا گەڕان و دۆزینەوە و تەواوکردنی رێکارەکانی گەڕانەوە، نزیکەی دوو بۆ سێ مانگی پێویستە، لای خۆیانەوە هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ گەڕانەوەی ئەو گەنجانە کردووە لە لیبیا دەستگیرکراون، هەفتەی رابردووش حەوتی دیکە ئازادکران و گەڕێندرانەوە، ئەمانە سەرجەمیان پێداویستییەکان بۆ دابینکراوە وەک پێویستی پزیشکی، جلوبەرگ  و دابینکردنی تیکتی فڕۆکە بۆ گەڕانەوە. 
 
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 7 گەنجی لە لیبیایەوە گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
 
د. موسەننا ئەمین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق رۆژی چوارشەممەی رابردوو بە رووداوی گوت ئەو گەنجانە لەسەر ئەرکی خۆیان دەگەڕێنەوە و لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە تیکتی فڕۆکەیان بۆ کڕدراوە، بڕیاربوو یەکێکی دیکەش کە لە زیندانییەکی دیکەی لیبیا بوو، بگەڕێتەوە؛ بەڵام بەهۆی دەستنەکەوتی تیکتی فڕۆکە، گەڕانەوەی ئەو دوادەکەوێت.
 
ئەو 7 گەنجە هەوڵیانداوە لە رێگەی لیبیاوە بە قاچاخ بچنە ئەورووپا، لە 24ی نیسانی 2025ـەوە پەیوەندییان لەگەڵ کەسوکاریان پچڕا، دوای ئەوەی لە لیبیا لەلایەن "هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا" دەستگیر کران.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.