کوردستان
لۆگۆی سامانە سرووشتییەکان، لە باکگراوندا درۆنێکی تێکشکاو دەردەکەوێ بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی ئەمشەوی سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر، دەڵێ: هێرشەکە زیانی گیانی نەبوووە، زیان تەنیا بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە کەوتووە."
رۆژی دووشەممە، 14ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی خوورمەڵە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی سامانە سرووشتییەکان: هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە، تەنیا زیان بە بۆرییە ئاوییەکانی وێستگەکە گەیشتووە."
هەروەها وەزارەتەکە ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان "شەرمەزار دەکات".
هێرشەکەی سەر کێڵگەی نەوتی خوورمەڵە ئەمشەو لە نزیکی کاژێر 10:00ـی شەو روویدا، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە رووداوی گوت: "هێرشەکە بە دوو درۆن کراوە، لەلایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە".
بەگوتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، "درۆنێکی دیکەش چووەتە ئاسمانی ناوچەکە و دواتر دیار نەماوە، پێدەچێت گەڕێندرابێتەوە شوێنی خۆی".
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لە رووداو، لە راگەیێندراوێکدا پەیجی دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ کاژێر 20:20 و 20:25، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خوورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە".
هەر ئەمڕۆ، دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ