رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان، کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 14ی ئابی 2023 لە رێگەی سەرەکیی نێوان شارۆچکەکانی نورداغ-سەفاشەهیر لە نێوان پاسێکی گواستنەوەی کرێکاران و بارهەڵگرێکدا روویدا و بەهۆیەوە کرێکارێک بەناوی جیهان کۆدالاکئۆغڵو گیانی لەدەستدا و حەوت کرێکاریش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شارۆچکەی نورداغ هۆکاری رووداوەکەی بۆ تیژڕۆیی پاسەکە گەڕاندەوە کە گوایە بە خێراییەکی زۆر خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشاوە.
بەهۆی رووداوەکەوە ماوەیەک رێگای سەرەکیی نێوان هەردوو شارۆچکەکە داخرا و کێشەی هاتووچۆ و قەرەباڵخی دروستبوو.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و لە ئەنجامدا دوو هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستداوە و 291 هەزار و 151 کەسی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ