چین پارکێکی لە هەولێر تەواوکرد و 8 پارکی دیکەیش دروستدەکات

14-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکان دەڵێت، کارەکانی پارکی چینی لە هەولێر تەواو بووە و بەم نزیکانە دەکرێتەوە. راشیگەیاند: "کۆنسووڵخانەی چین بەڵێنی داوە 8 پارکی دیکە لە هەولێر دروست بکات".

رۆژی پێنجشەممە، 14ـی ئابی 2025، سەروەر وەیسی، بەرپرسی راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ چینییەکان دەستیان بە دروستکردنی پارکێک کرد لەسەر شێوازی خۆیان و ماوەی 90 رۆژیان بۆ دانابوو، 10ـی ئەم مانگە کارەکانی تەواو بوون و ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی پارکەکە".
 
پارکی چینی دەکەوێتە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر. بەرپرسی راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکان دەڵێت: "رووبەرەکەی 11 هەزار مەتر چوارگۆشەیە، واتە 4.5 دۆنم زەوی، 900 مەتر دووجای سەوزاییە و 125 مەتری بۆ پیادەڕەوی وەرزشییە، لەلایەن کۆنسووڵخانەی چینەوە بە هاوئاهەنگی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی شارەوانیی هەرێمی کوردستان دروست کراوە".

 

 
لە پارکەکەدا سێ دەرگەی سەرەکی هەن. سەروەر وەیسی گوتی: "3500 داری جۆراوجۆری لێ چێنراوە".
 
بە گوتەی بەرپرسی راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکان، کۆنسووڵخانەی چین بەڵێنی داوە 8 پارکی دیکە لە پارێزگای هەولێر لەسەر شێوازی خۆیان دروست بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو ژنە دەڵێت، خاوەنی کەناڵەکە پارەی خواردووە

چیرۆکی ژنێک لەگەڵ بەرنامەیەکی خێرخوازی: بنوزێوە و بگری بۆ ئەوەی هاوکاریت بکەن

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، دیاردەی بەرنامەی خێرخوازی لە کەناڵە نێوخۆییەکاندا زیاد دەکات، بەڵام لە پشت کامێراوە، هەندێک جار چیرۆکی جیاواز هەیە. نێرگز کەریم، (ناوێکی خوازراو)، ژنێکی دانیشتووی هەولێر، چیرۆکی خۆی بۆ رووداو دەگێڕێتەوە، کە چۆن لە بەرنامەیەکی خێرخوازیی یەکێک لە کەناڵە ناوخۆییەکاندا، بووەتە قوربانیی سیناریۆیەک.