ئاسایشی سلێمانی: بازرگانێکی کۆچبەری نایاسایی و 23 کەسی بیانی دەستگیرکران

14-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێ، بازرگانێکی کۆچبەری نایاسایی و 23 هاووڵاتیی سووریایی دەستگیرکراون.
 
رۆژی یەکشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2025، عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شەوی 11 لەسەر 12ـی ئەیلوولی 2025، بازرگانێک و 19 کۆچبەری پیاو و 4 کۆچبەری ژن کە بە قاچاخ هاتبوونە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران."
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ: "قاچاخچییەکە ناوی (ئ. ی. ع)ـە و خەڵکی هەرێمی کوردستانە؛ 23 کۆچبەرەکەش سووریایین."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانە "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش راگیراون و بەپێی مادەی 39ـی یاسای مانەوە، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە."
 
10-09-2025، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی) دەستگیرکردنی باندێکی 7 کەسیی بازرگانیی کۆچبەری نایاسایی لە کاتی هێنانی 14 کۆچبەری نایاسایی بۆ هەرێمی کوردستان راگەیاند.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند عەمرەکارێک لە کاتی تەوافکردندا

ئەو حاجییانەی پار بەناچاری بەڕێگەی وشکانی گەڕانەوە، قەرەبوو دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە قەرەبووکردنەوەی ئەو حاجیانەی ساڵی رابردوو بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیل نەیانتوانی بە فڕۆکە بگەڕێنەوە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە رایدەگەیێنێت، زیاتر لە سێ هەزار حاجی لەو بڕیارە سوودمەند دەبن.