ئاراستەی گردی زەرگەتەی گۆڕان سکاڵا لەسەر دانا ئەحمەد مەجید تۆمار دەکات

14-09-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئاراستەی گردی زەرگەتە دەڵێ، سکاڵای یاساییان لەسەر دانا ئەحمەد مەجید تۆمارکردووە بەهۆی ئەوەی بە ناوی رێکخەری گۆڕانەوە قسە دەکات و بڕیاردەدات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 14-09- 2025، نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی هەڵەبجە لە بزووتنەوەی گۆڕانی ئاراستەی گردی زەرگەتە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کۆنفرانسمان کرد و نەگەیشتینە هیچ ئەنجامێک. باڵی کوردسات 4 مەکۆ و ئێمەش 22 مەکۆی گۆڕانمان لەدەستە، بەڵام بە خۆمان رەوا نەبینیوە کە رێکخەر دیاری بکەین، چونکە نایاساییە."
 
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی ئاراستەی گردی زەرگەتەی گۆڕان، "باڵی کوردسات کەمینەن و تەنیا چوار مەکۆیان لەدەستە، بەڵام رەوایەتی بە خۆیان دەدەن رێکخەر لای ئەوان بێ بەبێ هیچ رێککەوتن و تێگەیشتنێک لەگەڵ ئێمە؛ بۆیە مافی خۆمانە سکاڵای یاسایی تۆماربکەین".
 
هەر ئەمڕۆ جەلال مستەفا، سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان لە ئاراستەی گردی زەرگەتە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "بەهۆی ئەوەی دانا ئەحمەد مەجید وەک رێکخەری گشتی هەڵسوکەوت دەکات، بەبێ ئەوەی هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ ئێمە کردبێ، بەناوی 22 ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕانەوە سکاڵای یاساییمان لەسەر تۆمارکرد."
 
لیوا جەلال گوتی: "ساڵێک پێش ئێستا تووشی جیابوونەوە بووین و بووینە دوو بەش. دوای ئەوەی کۆنفرانسەکان سەری نەگرت، کۆمیسیۆن شەش مانگی پێداین بۆ ئەوەی رێکبکەوین، بەڵام کەسێک بەناوی رێکخەری گشتییەوە هەڵسوکەت دەکات کە ئێمە رێکخەری گشتیمان نییە."
 
سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان لە باڵی زەرگەتە دەشڵێت: "بە وەکالەتی 21 کەسی دیکە کە بە منەوە ژمارەمان دەبێتە 22 کەس، سکاڵامان لەسەر ناوبراو تۆمارکرد و داوا دەکەین کۆمیسیۆن چارەسەری بکات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان