ئەنجوومەنی دەوڵەت داوای ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان دەکات

14-09-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی رووداو لە ئەنجوومەنی دەوڵەتەوە دەستی کەوتوون، ئەمڕۆ ئەنجوومەنەکە هیچ دانیشتنێکی فەرمی لەبارەی دۆسیەی نانەوتیی هەرێمی کوردستان نەکردووە، بەڵام داوای دوو نوێنەری لە بەغدا و هەولێر کردووە بۆ راگۆڕینەوە.
 
هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە رووداوی راگەیاند، "ئەنجوومەنی دەوڵەت داوای کردووە نوێنەرێک لە وەزارەتی دارایی عێراق و نوێنەرێکیش لە وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان سەردانیان بکەن، بۆ ئەوەی را و سەرنجیان لەسەر دۆسیەکە وەربگرن."
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێشتا رۆژی دانیشتنەکە بە فەرمی دیاری نەکراوە.
 
رۆژی سێشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا، بڕیاریدا دۆسیەی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بنێرێت، تاوەکو لە رووی یاساییەوە رای خۆی لەسەر بدات کامە داهاتی فیدراڵییە و کامەش داهاتی فیدراڵی نییە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە