هەژدەیەمین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

14-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، بۆ ماوەی دوو رۆژ فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە دهۆک بەڕێوە دەچێت. باسی لەوەشی کرد: "ئەم ساڵ 60 تۆن ترێ و 127 تۆن هەنگوینمان هەبووە".
 
رۆژی یەکشەممە، 14ی ئەیلوولی 2025، ئەحمەد جەمیل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی بۆ ماوەی دوو رۆژ فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین لە کاژێر 10:00ی بەیانی تاوەکو 10:00ی شەو لە پارێزگای دهۆک بەڕێوە دەچێت".
 
بە گوتەی ئەحمەد جەمیل، 40 بۆ 50 جووتیار لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداری دەکەن، بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن و دەیفرۆشن.
 
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک گوتی: "جگە لە ترێ و هەنگوین، هەموو بەرهەمەکانی دیکەش لەم فێستیڤاڵەدا نمایش دەکرێن، تەنانەت سامانی ئاژەڵیش. هەروەها جیاواز لە ساڵانی رابردوو، ئەم ساڵ ترێی جووتیاران لەلایەن کۆمپانیای 'کاڤین گرین هاوس'ـەوە وەردەگیرێت و لەنێو بەفرگر هەڵیدەگرێت، بۆ ئەوەی کاتێک ترێ لە بازاڕدا کەم بوو، ئەوکات بیفرۆشن".
 
ساڵی رابردوو 300 تۆن هەنگوین لە پارێزگای دهۆک بەرهەم هاتبوو. ئەحمەد جەمیل دەڵێت: "بەهۆی وشکەساڵییەوە هەنگوین زیاتر لە 50٪ کەمی کردووە و گەیشتووەتە 127 تۆن".
 
زۆرترین ترێ لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆکە. وەکو بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک باسی کرد: "ئەم ساڵ لە 1ی تەممووزەوە تاوەکو 15ی تشرینی دووەم هاوردەکردنی ترێ بۆ هەرێمی کوردستان قەدەخە کراوە، کە ئەمەش سوودی زۆری بۆ بازاڕکردنی ترێی هەبووە. هەروەها ئەم ساڵ 60 تۆن ترێ لە دهۆک بەرهەم هێنراوە".
 
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی باخداریی دهۆک، زیاتر لە 39 دۆنم زەوی لە سنووری پارێزگای دهۆک کراوە بە رەز.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە