رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مازەندەرانی ئێران فێستیڤاڵی کورد و گیلانییەکان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2025، هاونیشتمانییەکی کورد لە ناوچەی کەلاردەشتی پارێزگای مازەندەران بە رووداوی راگەیاند، فێستیڤاڵە رۆژی هەینی 12ـی ئەیلوول لە ناوچەی کەلار دەشت بە بەشداریی سەدان کەس بەڕێوەچوو.
ئەو هاونیشتمانییە گوتی: "فێستیڤاڵەکە لە چەند بەشێک پێکهاتبوو، لەوانە ژەنینی میوزیکی ناوچەی کوردی و گیلانی، هەڵپەرکێ، نمایشی وەرزشی، خوێندنەوەی شیعر لە لایەن منداڵانەوە."
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، نزیکەی 70٪ خەڵکی ناوچەی کەلاردەشت لە پارێزگای مازەندەران کوردن.
کەلاردەشت دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای مازەندران، رێژەیەکی بەرچاو کورد و تورکی لێیە، کە کۆچیان پێکراوە.
بەپێی بەڵگە مێژوویییەکان لە سەردەمی شا ئیسمائیلی سەفەویدا ژمارەیەک بەرچاوی کورد بە زۆرەملێ گواستراونەتەوە ناوچە جیاجیاکانی ئێران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ